فرۆشیاری جلوبەرگ

کۆمپانیای سوپەر سیتی ستار
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە
22/10/2025
ڕێکەوتی بەسەرچوون
30/12/2025
شوێن
سیتی ستار مۆڵ، شەقامی سالم, سلێمانی, Iraq
هاوپۆل
Default  

پوختەی کار

هەلی کار بۆ  فرۆشیاری جلوبەرگ

ناونیشانی پۆست

فرۆشیاری جلوبەرگ - نهۆمی یەکەم / سیتی ستار مۆڵ

دەربارەی کارەکە

کۆمپانیاکەمان بەدوای فرۆشیارێکی کارامە دەگەڕێت بۆ کارکردن لە بەشی جلوبەرگ لە نهۆمی یەکەمی سیتی ستار مۆڵ، ئەم پۆستە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی حەز و خولیایان بۆ جیهانی مۆدا و جلوبەرگ و دیزاین کردن هەیە وە گرنگی بە نوێکاری و وەرگرتنی زانیاری نوی دەدەن لەم بوارەدا.

کارمەند بەپێی پێداویستیی کار و شارەزاییەکەی لە بەشە جیاوازەکانی جلوبەرگ (پیاوان، ژنان، منداڵان) دادەنرێت.

کاتی کار کردن:

هەشت(8)کاتژمێر لە رۆژێکدا و شەش (6)ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

  • شەفتی بەیانیان :  8:00   بەیانی -4:00 پاش نیوەڕۆ
  • شەفتی ئێواران: 3:30 پاش نیوەڕۆ- 11:30 شەو.

 

ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:

  • چاودێریکردنی بەردەوامی بەشەکە و دڵنیابوون لە ڕێکوپێکی.
  • وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر بەشەکە و کاڵاکان.
  • نوێگەری بەردەوام لە زانیاری پەیوەندیدار بە بەش و کاڵاکان.
  • بە ئاگا بوون لە مۆدێل و جلو بەرگی باو بە پێی وەرز و شێواز و رەنگ.
  • پشت بەستن بە ستانداردە جیهانیەکان بۆ رێکخستنی کاڵاکان بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش.
  • پێشوازیکردنی کڕیار ،یارمەتیدان لە هەڵبژاردن وگونجاندنی جل و کاڵاکان  و پێدانی ڕاوێژ لەسەر  وردەکاری بابەت و کاڵاکان.
  • فەراهەم کردنی کەشێکی لەبار و چێژبەخش بۆ کڕیارەکان.
  • تۆمارکردنی فرۆش.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە.
  • بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و خولی ڕاهێنانەکاندا.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ هاوکارەکان بۆ بەرەوپێس بردنی بەشەکە.
  • پێشنیار کردنی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بۆ بەرەوپێش بردنی بەشەکە.
  • پابەند بوون بە ڕێکپۆشی و پاکو خاوێنی کەسیم گرنگیدان بە سەرو سیما دیمەن لە کاتی کار کردندا.

ئەو مەرجانەی کە پێویست دەکات هەبێت مەرجە

بڕوانامە:

  • بڕوانامەی خوێندنی (دیبلۆم) لایەنی کەم لە بوار مارکێتینگ و لایەنی پەیوەندی دار بە کاری فرۆشتن.
  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس چانسی وەرگرتنی زیاترە.
  • ئەزموونی کار کردنی هەبێت لە بورای جل وبەرگ یان دیزاین بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە  (1) ساڵ.
  • زانیاری تیۆری و کرداری هەبێت لە بواری جلو بەرگ.
  • بڕوانامەی  بەشداریکردن لە خولی تایبەت بە دیزاین یان  ڕێکخستنی جلو بەرگی هەبێت چانسی وەرگرتنی زیاترە.
  • بتوانێـت گڕێ بەست بكات
  • هیج  پابەندیی یەكی تر یان خوێندنی نەبێت

زمانی ئاخاوتن:

  •  مەرجە توانای قسە کردن ، نوسین و خوێندنەوە هەبیت بە کوردیەکی پاراو.
  •  زمانی عەرەبی و ئینگیزی تێگەیشتن و قسەکردن بزانێت چاسی وەرگرتنی زیاترە.

تایبەتمەندیی کەسی

  • چالاک بێت و توانای خوگونجاندن و کارکردنی بە گروپ هەبێت.
  • توانا خۆ گونجاندنی هەبێت لەگەڵ گۆڕانی سروشتی کارەکان و کاتی کار کردندا.
  • مامەڵە کردن بە ڕێزەوە لەگەڵ کڕیار و هاوکارەکاندا.
  • دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە لە کاتی بونی کێشەدا.
چه‌سپاندن
وێنە لێرە دابنێ گەڕان لە وێنەکان…
کۆتا هەنگاو نوێترین وێنەی خۆت باربکە. تەنها (png, jpg, jpeg) ڕێگەپێدراوە. قەبارەی پەڕگە نابێت لە 2 مێگابایت زیاتربێت.
Are you sure you want to delete this file?
/