کۆمپانیای سوپەر سیتی ستار
- 4 active jobs (view)
- citystarmall.co
پوختەی کار
هەلی کار بۆ فرۆشیاری جلوبەرگ
ناونیشانی پۆست
فرۆشیاری جلوبەرگ - نهۆمی یەکەم / سیتی ستار مۆڵ
دەربارەی کارەکە
کۆمپانیاکەمان بەدوای فرۆشیارێکی کارامە دەگەڕێت بۆ کارکردن لە بەشی جلوبەرگ لە نهۆمی یەکەمی سیتی ستار مۆڵ، ئەم پۆستە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی حەز و خولیایان بۆ جیهانی مۆدا و جلوبەرگ و دیزاین کردن هەیە وە گرنگی بە نوێکاری و وەرگرتنی زانیاری نوی دەدەن لەم بوارەدا.
کارمەند بەپێی پێداویستیی کار و شارەزاییەکەی لە بەشە جیاوازەکانی جلوبەرگ (پیاوان، ژنان، منداڵان) دادەنرێت.
کاتی کار کردن:
هەشت(8)کاتژمێر لە رۆژێکدا و شەش (6)ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.
- شەفتی بەیانیان : 8:00 بەیانی -4:00 پاش نیوەڕۆ
- شەفتی ئێواران: 3:30 پاش نیوەڕۆ- 11:30 شەو.
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان:
- چاودێریکردنی بەردەوامی بەشەکە و دڵنیابوون لە ڕێکوپێکی.
- وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر بەشەکە و کاڵاکان.
- نوێگەری بەردەوام لە زانیاری پەیوەندیدار بە بەش و کاڵاکان.
- بە ئاگا بوون لە مۆدێل و جلو بەرگی باو بە پێی وەرز و شێواز و رەنگ.
- پشت بەستن بە ستانداردە جیهانیەکان بۆ رێکخستنی کاڵاکان بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش.
- پێشوازیکردنی کڕیار ،یارمەتیدان لە هەڵبژاردن وگونجاندنی جل و کاڵاکان و پێدانی ڕاوێژ لەسەر وردەکاری بابەت و کاڵاکان.
- فەراهەم کردنی کەشێکی لەبار و چێژبەخش بۆ کڕیارەکان.
- تۆمارکردنی فرۆش.
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە.
- بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و خولی ڕاهێنانەکاندا.
- هەماهەنگی کردن لەگەڵ هاوکارەکان بۆ بەرەوپێس بردنی بەشەکە.
- پێشنیار کردنی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بۆ بەرەوپێش بردنی بەشەکە.
- پابەند بوون بە ڕێکپۆشی و پاکو خاوێنی کەسیم گرنگیدان بە سەرو سیما دیمەن لە کاتی کار کردندا.
ئەو مەرجانەی کە پێویست دەکات هەبێت مەرجە
بڕوانامە:
- بڕوانامەی خوێندنی (دیبلۆم) لایەنی کەم لە بوار مارکێتینگ و لایەنی پەیوەندی دار بە کاری فرۆشتن.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس چانسی وەرگرتنی زیاترە.
- ئەزموونی کار کردنی هەبێت لە بورای جل وبەرگ یان دیزاین بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە (1) ساڵ.
- زانیاری تیۆری و کرداری هەبێت لە بواری جلو بەرگ.
- بڕوانامەی بەشداریکردن لە خولی تایبەت بە دیزاین یان ڕێکخستنی جلو بەرگی هەبێت چانسی وەرگرتنی زیاترە.
- بتوانێـت گڕێ بەست بكات
- هیج پابەندیی یەكی تر یان خوێندنی نەبێت
زمانی ئاخاوتن:
- مەرجە توانای قسە کردن ، نوسین و خوێندنەوە هەبیت بە کوردیەکی پاراو.
- زمانی عەرەبی و ئینگیزی تێگەیشتن و قسەکردن بزانێت چاسی وەرگرتنی زیاترە.
تایبەتمەندیی کەسی
- چالاک بێت و توانای خوگونجاندن و کارکردنی بە گروپ هەبێت.
- توانا خۆ گونجاندنی هەبێت لەگەڵ گۆڕانی سروشتی کارەکان و کاتی کار کردندا.
- مامەڵە کردن بە ڕێزەوە لەگەڵ کڕیار و هاوکارەکاندا.
- دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە لە کاتی بونی کێشەدا.

