
- 2 active jobs (view)
- citystarmall.co
پوختەی کار
دەربارەی کارەکە: سوپەرمارکێتی سیتی ستار دەکەوێتە نهۆمی زەمینیی سیتی ستار مۆڵەوە. کڕیاران سەردانی ئەم نهۆمە دەکەن بۆ بازاڕی کردن و دەستکەوتنی پێداویستییەکانی ڕۆژانە. سوپەرمارکێتی سیتی ستار لە سلێمانی ناوبانگێکی زۆری هەیە بەو پێیەی شوێنێکی ئارامە و بازاڕیکردن تێیدا چێژبەخشە، بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە کڕیار بە ئاسانی دەتوانێت هەموو پێداویستییەکانی لە ماوەیەکی کەم و بە ئاسانی دەست بکەوێت. هەروەها بەشەکانی بیربێت کاتێک جاری تر سەردانی کردەوە بۆ بازاڕیکردن. کارمەندی فرۆشیاری سوپەرمارکێت بەپێی پێداویستیی بەشەکەی دیاری دەکرێت. بۆ نموونە: بەشی پێداویستیی ناوماڵ، ئامێرە کارەباییەکان، ساردکەرەوە و هتد. کارمەندی فرۆشیار ئەرکی ڕێکخستنی بەشەکەی و کاڵاکانی ناو بەشەکەی هەیە، هەروەها وەڵامدانەوەی داواکاری و پرسیارەکانی کڕیاران.
ئەرک و لێپرسراوییەتی:
١. کارمەند پێویستە گرنگی بە ڕێکپۆشی و پاکوخاوێنی بدات.
٢. پێویستە گرنگی بە کاتی کارکردن و پشووەکان بدات.
٣. پێویستە بەردەوام ئاگاداری بەشەکەی بێت و ئامادەی وەڵامدانەوەی پرسیاری کڕیاران بێت.
٤. ڕێگە نەدات هیچ کاڵایەک ڕێژەکەی کەم بکات و بەردەوام لە ڕێژەی فرۆشتن ئاگاداربێت.
٥. شارەزایی لەو بەرهەمانەدا پەیدا بکات کە لەبەشەکەیدان، تا بتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
٦. باشترە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت و بتوانێت گفتوگۆیان پێ بکات.