کۆمپانیای سوپەر سیتی ستار
پوختەی کار
پێناسەی پۆست: کومپانیاى سوپەر سیتى ستار پێویستى بە پۆستى سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی کارەکانی ڕۆژانەی مارکێت و تیمی کارمەندان لە سیتی ستار مۆڵ لە عەقارى.
تكايه ئەگەر مەرجەکانت تێدانیە cv مەنێرە
مەرجە لانى کەم 2 ساڵ ئەزموونى هەبێت لە بوارەکەدا
ئەرکە سەرەکییەکان:
١. سەرپەرشتی و ڕێکخستن:
- چاودێری پاکیژەیی، ڕێکوپێکی و شێوەی خستنەڕووی کاڵاکان.
- ڕێنمایی و هاوکاری کارمەندان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان
٢. بەڕێوەبردنی کاڵا:
- بەدواداچوونی کاڵا بەسەرچووەکان و ئەوانەی نزیکن لە بەسەرچوون.
- هەماهەنگی لەگەڵ بەشی داتائینتری بۆ کاڵای کەم و نادروست.
- ڕێکخستنی داشکاندن و ئۆفەرەکان.
٣. خزمەتگوزاری کڕیار:
- چارەسەرکردنی گرفت و سکاڵای کڕیاران.
- پێدانی زانیاری دروست و ڕێنمایی کڕیاران.
٤. ڕاپۆرتدان:
- پێدانی ڕاپۆرتی ڕۆژانە لەسەر کەم و کورتیەکان.
- ئاگاداری لە بارودۆخە نەخوازراوەکان.
- تواناى بە کارهێنانى داتاو ناردن و وەرگرتنى ئیمێل و بەرنامەکانى ئۆفیس بە گشتى ( وورد ئێکسڵ)بەتایبەتى .
٥. پیشەیی :
- پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی.
- ڕێزگرتن و مامەڵەی یەکسان لەگەڵ هەمووان.
- پاراستنی نهێنی کار.
تایبەتمەندییە پێویستەکان: ئامادەیی بۆ کارکردنی کاتی زیادە، توانای چارەسەرکردنی کێشەکان، هاوکاری لەگەڵ تیم.
