
پوختەی کار
دەربارەی کارەکە: بەشی بازاڕدۆزی (Marketing) یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی کۆمپانیای سوپەر سیتی ستار. لەم بەشەدا کار لەسەر ناساندنی بەرهەم و ڕاژەکانی سیتی ستار مۆڵ دەکرێت. هەروەها کڕیاران و سەردانکەران لە نوێترین چالاکی و هەواڵەکان ئاگادار دەکرێنەوە. چالاکییەکانی ئەم بەشە پێویستی بە کارکردنە لەناو نووسینگە و دەرەوەی نووسینگە. پێویستە کارمەندی ئەم بەشە ئامادەیی تێدابێت لەناو نووسینگە و دەرەوەی نووسینگە کار بکات، بەمەبەستی بەڕێوەبردنی چالاکی و بۆنەکان.
ئەرک و لێپرسراوییەتی:
١. کارمەندی بازاڕدۆزیی پێویستە شارەزایی تەواوی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا هەبێت، چونکە بەشێکی زۆری کارەکان لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە دەکرێن.
٢. کارمەندی بازاڕدۆزیی پێویستە شارەزایی لەو بەرنامانەدا هەبێت کە لەبواری وێنەگرتن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و دەنگدا بەکاردەهێنرێن.
٣. کارمەندی بازاڕدۆزیی پێویستە شارەزایی لە بەکارهێنانی کامێرا و ڕووناکیدا هەبێت.
٤. کارمەندی بازاڕدۆزیی پێویستە خولیای وێنەگرتنی بەرهەمی هەبێت.
٥. کارمەندی بازاڕدۆزیی پێویستە شارەزایی لە بەڕێوەبردنی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکاندا هەبێت.
٦. کارمەندی بازاڕدۆزیی پێویستە توانای کارکردنی زیادەی هەبێت، بەو پێیەی دەکرێت چالاکی و بۆنەکانی مۆڵەکە بکەونە دوای کاتی کارکردن. دەبێت پابەندبێت بەکاتی کارکردن و پارێزگارییکردن لە هەموو ئەو ئامێر و پێداویستییانەی کاریان پێ دەکات و بە وریاییەوە بەکاریان بهێنێت. کارمەند نابێت کەمتەرخەمیی بکات لە پاراستنی کۆمپیوتەرەکەی و هەژمارەکانی لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.